عه‌بادی بۆچی له‌ كه‌ركووك بوو

خواكوڕك

رۆژی هەینی 14ـی تشرینی یەکەمی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکووکی کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه‌ و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كان كۆبووه‌وه، و پرسی حه‌ویجه‌ و گرتنه‌وه‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی نزیك كه‌ركوكی تاوتوێ كران.

كەمال كەركوكی فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی پێشمەرگە به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌، هاتنه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ كه‌ركوك زۆر گرنگ بووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ زۆر پرس و بابه‌ت دا كه‌ به‌ هه‌له‌ تێگه‌یانرابوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بۆمان شیكرده‌وه‌، شته‌كه‌ی لای په‌سه‌ند و ئاسایی بوو.

كەمال كەركوكی، له‌باره‌ی به‌شداری كردنی هێزه‌كان له‌ گرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ رایگەیاند، “بەجەنابی حەیدەر عەبادیمان وت، كە هەر هێزە و با لەسنووری خۆیەوە هێرش بكات، ئێمەی پێشمەرگەش خۆمان لەناوچەكانی خۆمانەوە دەست بەهێرش دەكەین.”
‌
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، بەحەیدەر عەبادیان راگەیاندووە، كە “ئەوان رازی نابن حەشدی شەعبی‌و هیچ هێزێكی تری عێراقی لەسنورەكانی پێشمەرگەوە هێرش بكاتە سەر حەویجە”.

Back to top button