سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە ئیماڕات

بڕیاره‌ سبه‌ى ​سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگێشتى فه‌رمى جێنشینی ئەبوزەبی، سەردانی ئیماڕات بكات.
​
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بڕیارە ڕۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگێشتی فەرمی شێخ محەمەد بن زائید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی بچێتە ئیماڕات و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات کۆ ببێتەوە.
​
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى لە ڕۆژی‌ سێى ئایارى ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كۆنسوڵى گشتیی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی – ئیماڕاتى كرد. لەدیدارەکەدا كۆنسوڵی گشتیی ئیماڕات بانگێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی، بۆ سه‌ردانى ئیماڕات، ڕاده‌ستی كرد.

Back to top button