ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ مسر كه‌ فڕۆكه‌ سوخۆكانی رووسیا نه‌كڕێت

 

ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر مسردا ده‌كات له‌ ئه‌گه‌ری كڕێنی فڕۆكه‌ی جۆری سوخۆی سی و پێنج له‌ رووسیا، رۆژنامه‌ی وۆلستریت ژۆرنال رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مسری داوه‌ كه‌ له‌ رێككه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی سوخۆ سی و پێنجی رووسی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ نامه‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئاراسته‌ی وڵاتی مسر كراوه‌‌ هاتووه‌ ئه‌گه‌ر مسر رێككه‌وتنه‌كه‌ واژۆ بكات ئه‌وا هاوكاریه‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ مسر ده‌وه‌ستێندرێن، هه‌روه‌ها هۆشدریان دایه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی مسر كه‌ رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ مانگی نیسانی رابردوو مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڵێنی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر مسردا ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر له‌ رووسیا بكڕێت. هه‌روه‌ها پۆمپیۆ گوتیشی ئێمه‌ له‌ زاری خۆیانمان بیست كه‌ له‌ داواكاری ئه‌مریكا بۆ نه‌كڕێنی فڕۆكه‌كان تێگه‌یشتوون بۆیه‌ هیوا خوازین هه‌نگاوه‌كان بوه‌ستێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی سزای گرانی ئه‌مریكا نه‌بنه‌وه‌.

Back to top button