ئایەتوڵلا سیستانی داوای پەسەند کردنی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان دەکات
ئاتوڵلا عەلی سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوا لە یاسادانەرانی عێراقی دەکات زۆر بە زوویی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان پەسەند بکەن بۆ ئەوەی دڵی ناڕازیەکان و خۆپیشاندەران خۆش بکەن ، با کۆمەڵگای عێراقی باوەڕ بە سیاسیانی خۆی بکاتەوە .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئاڵمانی ، ئەحمەد سەفی نوێنەری سیستانی لە خوتبەی رۆژی هەینی لە مزگەوتی کەربەلا گووتی : سیستانی بە دووپات کردنەوەی پشتیوانی خۆی لە خۆپیشاندەران داوا دەکات خۆ لە توند و تیژی بپارێزن .
خۆپیشاندەرانی عێراقی کە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر دەستیان کرد بە خۆپیشاندان داوای لادانی حکومەت و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات دەکەن .
سیستانی پێداگری دەکات لە یاسایەکی بێتەرەف و عادڵانە لە کاتی بەرێوە چوونی هەڵبژاردنەکان دا و دەڵێت کەمتەرخەمی خستنە پشت گوێی داواکاری خۆپیشاندەران داهاتوویەکی ڕەشی بە شوێنەوەیە .