وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی دەرکرد

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە خەرجکردنی دەرماڵەی سێ ساڵی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تەیبەت بە پایتەختی هەرێمی کوردستان .

 

لەمبارەوە زانا مەلاخالید ئەندامی پەرلەمان سەر بە پارتی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات لە دووای بە دوواداچوونمان بۆ پەیمانگاکانی تایبەت بە خوێندنی خاوەن پێداویستیەکانی هەوڵێر دەرکەوت خەرجی رۆژانەی ئەو قوتابیانە سێ ساڵە پێیان نەدراوە ، واتە لە ساڵی ٢٠١٦ وە تا ساڵی ٢٠١٨ کەس نازانێت چییان بە سەر ئەو بودجەیە هێناوە .

 

مەلا خالید هەر لەمبارەوە دەڵێت لە دووای ڕاپۆرتی کۆتاییمان بە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەت بڕیاری خەرجکردنی بە بڕی ١٥١ ملیۆن و ١٤٤ هەزار دیناری داوە کە بە سەر ئەو قوتانیانەدا دابەش بکرێت و هاوکات لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەش لە هۆکاری سەرف نەکردنی بودجەی دیاریکراو دەکرێت .

Back to top button