گێلاس چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات

گێلاس میوەیەکی بەسوودە بۆ جەستەی مرۆڤ، چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات.
پزیشکان گێلاس بە کلیلی لەشێکی تەندروست دادەنێن، سوودەکانی گێلاسیش بریتین لە:
گێلاس دژە شێرپەنجەیە، خواردنی گێلاس جەستەی مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، سیستەمی بەرگری لەش زیاد دەکات.
بەهۆی خواردنی گێلاس ترشی میزاوی لە لەشدا کەم دەبێتەوە، کە هۆکارن بۆ ئازاری پشت و ماسولکە و هەوکردن، کەواتە بە خواردنی گێلاس ڕزگارت دەبێت لە ئازاری پشت و ماسولکە.
بە خواردنی گێلاس خۆت ڕزگاربکە لە کێشی زیادەی لەش، خواردنی بەردەوامی گێلاس هۆکارە بۆ سوتاندنی بەشێکی زۆری چەوری لەشدا.
گێلاس دژە ئۆکسیدە دەبێتە هۆی پاککردنەوەی لەش لە ماددە زیان بەخشەکان، جەستەی مرۆڤ لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت.
Back to top button