بە ئاسانی خۆت رزگار بکە لە کێشی زیادەی لەشت

لیمۆ یەکێکە لەو میوانەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، و چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.

شەربەتی لیمۆ بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشی زیادەیان هەیە، رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک لە شەربەتی لیمۆ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

بۆ دروستکردنی ئەم شەربەتە پێویستمان بە، 5 لیمۆ، نەعنا، سەهۆڵ، 4 پەرداخ ئاو.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی، 4 لیمۆ دەگوشین بۆ ئەوەی شەربەتی لیمۆکەمان دەست بکەوێت، دواتر ئەو لیمۆیەی ماوە پارچە پارچەی دەکەین و دەیکەینە ناو شەربەتەکە، داتر ئاوەکە دەکەینە ناو شەربەتەکە، پاشان شەربەتەکە دەکەینە ناو پەرداخێک و سەهۆڵ و نەعناکەی تێدەکەین، بەم شێوەیە شەربەتەکە ئامادە دەبێت.

Back to top button