تانگۆ سوپه‌ری کلاسیکوی برده‌وه‌

به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 22 هه‌زار هانده‌ر و له‌ ووڵاتی سعودیه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و به‌رازیل رووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌ له‌ یارییه‌کی دۆستانه‌دا.

هه‌ڵبژارده‌ی تانگو به‌سه‌رکردایه‌تی لیونیل میسی توانی یارییه‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتن به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام کۆتای پێبهێنێت.

له‌ تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌ لێدانێکی سزا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دروست بوو ، به‌ڵام خیسوس نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتوانه‌ لێدانه‌که‌ جێبه‌جێبکات.

له‌ خوله‌کی 14 دا داوه‌ری یارییه‌که‌ لێدانێکی سزای بۆ ئه‌رژه‌نتین هه‌ژمارکردوو لیونیل میسی له‌ خوله‌کی 14 دا توانی تاکه‌ گۆڵی یارییه‌که‌ و بردنه‌وه‌ بۆ تانگو تۆماربکات.

له‌ تایمی دووه‌مدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ چه‌ندین هێرشیان کرده‌ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌کتر ، به‌ڵام هیچ لایه‌کیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو یارییه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایهات.

 

Back to top button