مه‌زڵووم كۆبانێ رۆڵی میسر له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به‌رز ده‌نرخێنێ

مه‌زڵووم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) سوپاسی رۆڵی میسر ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ به‌ ناوی كانی ئاشتی كراوه‌ته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

مه‌زڵووم كۆبانێ ئێواره‌ی دوێنێ له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: سوپاسی رۆڵی كۆماری میسری عه‌ره‌بی ده‌كه‌م كه‌ پابه‌نده‌ به‌ یه‌كێتی خاكی سوریاو وه‌ستانی له‌گه‌ڵ گه‌لی سوریا، له‌به‌رامبه‌ر داگیركارییه‌كه‌ی توركیا كه‌ ئامانج لێی گۆڕینی دیموگرافیای باكووری سوریایه‌.

هه‌روه‌ها مه‌زڵووم سوپاسی سه‌ركردایه‌تی میسری كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌ ئه‌رێنییه‌كانی ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه‌ به‌گووته‌ی كۆبانێ ئه‌و هێزه‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای سوریای فره‌یی ده‌كات.

كۆبانێ ئاماژەی بەوەش داوە، پێویستە بەشێوەیەکی تەواوەتی شکست بە داعش بهێنرێت و پارێزگاری لە دەستکەوتەکان بکرێت و ژێرخانێکی بەهێز لە ناوچەکەدا بنیاتبنرێت.
Back to top button