كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى سه‌رما هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیریا بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەی گەرما نە 3 – 5 پلە دابەزێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەگاتە ژێر سفر.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، خێرایی با له‌ هه‌ندێك كات و شوێن چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووى 35 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، به‌ تایبه‌تى له‌ سلێمانى و گه‌رمیان.

بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 21 و سلێمانی 19 و دھۆك 20 و لە كەركووك 25 پلەی سیلیزی دەبێت.

Image may contain: text

پارێزگای ھەولێر

 پارێزگای سلێمانی

 پارێزگای دھۆك

 پارێزگای كەركووك

 

Back to top button