کۆنفرانسی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

كۆنفڕانسی لێبوردەیی و پێكەوەژیان لە هەولێر دەستی پێ‌ كرد و داخوازی پێكهاتە ئاینییەكانی تێدا باس دەكرێت بۆ پتەوكردنی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەممه‌، كۆنفرانسی لێبوردەیی و پێكەوەژیان لەژێر ناونیشانی “فرەیی ئاینی كۆڵەكەی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان” دەستی پێ‌ كرد و تێدا داواكاری و داخوازی ئاین و ئاینزاکانی کوردستان دەخرێتەڕوو.

بڕیارە لەو كۆنفڕانسە پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان کە لە حەوت ئاین پێكهاتوون چەندان پانێلی جیاجیا لە بواری ژیان و ویست و داخوازییەكانیان لە كوردستان بخەنەڕوو.

لە کۆنفرانسی لێبووردەیی و پێکەوەژیاندا د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر وتاریان پێشکەش کرد و باسیان لە گرنگیی پێکەوەژیانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد.

 

Back to top button