لە هەلبژاردنى ناوخۆى یەکێتى بۆ کۆنگرە شەڕ لە نێو هەردوو باڵەکەى یەکێتى دروست بوو لە ئەنجامدا ژمارەک ئەندامى یەکێتى بریندار بوون

 

 

 

دواى ئەوەى ئەمڕۆ هەلبژاردنە نوخۆیەکانى یەکێتى بۆ ئامادەکارى کۆنگرەى چوارەم دەستى پێکرد لە سنورى کفرى له‌ناو كۆمیته‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان  شەڕ دروست بوو بە هۆى گولـلە دوو کەس بریندار بوو, تا ئامادەکردنى ئەو هەواڵە تەقە کردن بەردوامە.

بە پێى زانیاریەکانى دەزگاى میدیایی خواکوڕک لە نێو کۆمیتەى راپەڕینى یەکێتى ژمارەیەک لایەنگرى لاهور جەنگى کە مافى دەنگدانیان نەبووە ویستویانە دەنگ بۆ هەلبژاردنى مەندووبەکانى کۆنگرە بدەن بەڵام رێگریان لێکراوە بە هۆیانەوە شەڕ دروست بووە.

سەرچاوەکە گوتیشى لە نێو کۆمیتەى باوەنورىش شەڕ دروست بووە کە بە هۆى شەڕ و رووبەوڕووبوونەوەکان دوو کەس بریندار بوونە تا ئێستا شەڕەکە بەردەوامە هەردوو باڵەکەى یەکێـتى بەرامبەر یەکترى وەستاون.

 

سەرچاوەى زانیاریەکانى خواکوڕک گوتیشى  لایەنگرانى لاهور جەنگى دەیانەوێت بەزۆرى دەنگ بدەن لە کاتێکدا ئەندام نین و مافى دەنگدانیان نیە, بۆیە شەڕو رووبەروو بوونەوەکان دروست بوونە.

 

ئەم هەڵبژاردنە لە  چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی یەكێتی نیشتیمانیدایە بۆ كۆنگرە كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت

 

 

 

Back to top button