هەولێکى لاهور جەنگى بۆ کودەتا ئاشکرا دەبێت, ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى داواى وەستاندنى کۆنفرانسى یەکێـتى دەکات

دواى ئەوەى بەیانى ئەمڕؤ کۆنفرانسى ناوخۆى یەکێـتى لە سنورى کەرکووک موسل و شنگاڵ دەستى پێکرد بۆ ئامادەکارى بۆ کۆنگرەى چوارەمى یەکێـتى, ئێستا پرۆسەى هەلبژاردنى کۆمیتەو کەرتەکان بەڕێوەدەچێت و بەرپرسێکیش ئاشکراى دەکات کە لایەنگرانى لاهور جەنگى کێشە بۆ ئەندامان دروست دەکەن تەنانەت ژمارەیەک ئەندامى دژە تیرۆرى یەکێـتى دابەشى سەر بنکەکانى دەنگدان کردووە دەیانەوێت لە برى ئەندامان یان بە چاو سورکردنەوە لە ئەندامان دەنگ بدەن.

 

سیروان کوێخا نەجم بەرپرسى مەلبەندى یەکێتى لە سنورى چەمچەماڵ رایگەیاندووە لاهور جەنگى دەیەوێت بە زۆرى دەنگ بە ئەندامانمان بدات لە بەرژەوەندى خۆی لە رێگاى دژە تیرۆر کە بەسەر بنکەکانى دەنگدان دابەشکراون رێگرى لە ئازادى مافى دەنگدان دەکات و چاو لە ئەندامانمان سور دەکەنەوە, بە هۆیەوە ئەمرۆ لە کۆمیتەى کفرى و باوەنور شەڕە تەقە دورست بووە ژمارەیەک ئەندامى یەکێـتى بریندار بوون.

 

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى یەکێـتى گوتیشى ئەمە هەلبژاردن نیە بەلکو کودەتایە بەسەر سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دەکرێت و رێگە نادرێت خەلکى بە ئازادى دەنگ بدەن بۆیە داواکارم لە دەستەى هەلبژاردنى یەکێتى تا چارەسەرکردنى دۆخەکە هەلبژاردنەکان بوەستێنرێن, ئەگینا با هەموو دونیا بزانێت لاهور جەنگى خەریکى کودەتایە.

Back to top button