بە ڤیـدیۆ .. خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێران دژی بڕیاری حکومەت بە بەرزبوونەوەی نڕخی سووتەمەنی

 

ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە چەندین پارێزگای ئێران خۆپیشاندان ئەنجام درا وەك ناڕەزایـیەك لەسەر بەرزکردنەوەی نڕخی بەنزین لەلایەن حکومەتەوە بە ڕێژەی 50 % و لەم بارەیەوە کەناڵە فەرمیەکانی ئێران ڕوونیان کردەوە کە لیتری بەنزینی ئاسایی دەبێتە 15 هەزار ڕیالی ئێرانی ( 7 . 12 سەنتی ئەمریکی ) کە پێشتر بە دە هەزار ڕیال بوو و بەشی دابینکراوی مانگانە بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت 60 لیترە و ئەگەر لەم بڕە زیاتر بەکار بهێنیت ئەوە نڕخی هەر لترێكی دیکە بەنڕخی 30 هەزار ڕیال لەسەر خاوەن ئۆتۆمبێل هەژمار دەکرێت

بە گوێرەی ئاژانسی فارسی ئێران ئاماژەی دا کە هاوڵاتیانی ئێـرانی لە چەندین شار خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و‌ لەوانەش شاری مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵات و لە هەرێمی کرمان لە باشووری ڕۆژهەڵات و لە هەرێمی خوزستانی دەوڵەمەند بە نەوت و لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا و لە سایتە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە ناڕازیبوان لە ئەحواز پایتەختی خوزستان کە زۆرینەی خەڵکەکەی سونە مەزهەبن و لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێرانە هاوڵاتیانیان هاندەدا کە جووڵەی هاتوچۆ بەك بخەن وەك ناڕەزاییەك دژی بڕیاری حکومەت

سەرچاوە : ستیپ نیـوز

Back to top button