خۆپێشاندانی پێشمەرگە دژی چی بوو

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پێناسەی خۆپێشاندانەكانی مەدەنیانەی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەردەم داواكاری گشتی لەهەولێر،جگە لەوەی داوا یاساییان لەسەر ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان تۆمار كرد،ئەم خۆپیشاندانە دژی نەهجی خیانەتە لە کوردستان، دژی هاوپەیمانییە گوماناوییەکانە بەرامبەر گەلی کوردستان، دژی ئەو پیلانەیە کە لەسەر کوردستان و خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە دەکرێ.
 
رێكخرەی خۆپێشاندانی مەدەنی هێزەكانی پێشمەرگە، بە خواكوڕكی راگەیاند خۆپێشاندانەكەی هێزەكانی پێشمەرگە راستە داوای یاساییان تێدا تۆمار كرد لەدژی ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان، بەڵام لەبنەرەتدا پەیامەكە با بۆ هەموو كوردستان روون بێت، ئەم خۆپیشاندانە دژی نەهجی خیانەتە لە کوردستان، دژی هاوپەیمانییە گوماناوییەکانە بەرامبەر گەلی کوردستان، دژی ئەو پیلانەیە کە لەسەر کوردستان و خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە دەکرێ.
 
هەروەها رێكخەری خۆپێشاندانەكانی پێشمەرگە گوتیشی ئەوەی كە وا دەكات پێشمەرگە بێتە سەر شەقامەكان، هەوڵدانە بۆ تێكشاندنی رەمزەكانی ئەو نەتەوەیە، پیلانی لەناو بردنی كوردستان و دەسكەوتەكانیەتی، بۆیە با كەس بە شەخسەنە پەیامی پێشمەرگە وەر نەگرێت، ئەم پەیامە هاوشێوەیەی پەیامی بەرگری كردنە لەگەڵی كوردستان لەماوەی رابردوو لەبەرامبەر داعش داو هیچ جیاوازی نیە، ئەوەی پێشمەرگە لە خۆپێشاندانەكە پێشكەشی رای گشتی كردوو رێگریە لە نێكشكاندنی رەمزەكانی نەتەوەی كوردە.
Back to top button