یەکەم هەنگاوی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە خوێن رشتن دەستی پێکرد

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆنفراسی نێو خۆیەکانی یەکێتی لە سنورەکانی کەرکووک و نەینەواو دیالە دەستی پێکرد, بە هۆی بەشداریی کردنی گرووپێکی سەر بە دژە تیرۆری یەکێتی کە لە لایەن لاهور جەنگیەوە راسپێردرابوون دەنگی زیادە بدەن لە کاتێێکدا مافی دەنگدانیان نەبوو شەڕە تەقە روویدا تا ئێستا دوو کەس بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک لە سنوری کفری و لە ناوەندی دەنگدانی کۆمیتەی راپەڕینی ئەو شارە بە هۆی شەڕی باڵەکانی یەکێتی شەڕ دروست بووە بە هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون هاواکات دوو ئەندامی یەکێـتی بە گولـلە بریندار بوون.
هەروەها لە هەمان کاتدا لە باوەنوریش بە هۆی پێکدا هەلپژانی لایەنگرانی دوو بالە جیاوازەیەکەی یەکێتی ژمارەیەک دەنگدەر بریندار بوون لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکان کەوتوونەتە نێوانیان بۆ وەساتنی شەڕەوکە و هاوکات پرۆسەی هەلبژاردنەکان لەو ناوچەیە وەستێندراوە.
ئەمڕرۆ کاتژمێر هەشت یەکەم هەنگاوی بەستانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەستی پێکرد, کە بووە هۆی رژانی خوێنی ژمارەیەک کادری ئەو حزبە, ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند بوو کە دوعا بکەن لەو کۆنگرەیە هیچی خراپ روونەدات

Back to top button