ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: پێوسته‌ ده‌رگاكانی ئاشته‌وایی بكرێنه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 13/12/2016 له‌ سلێمانی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میناری گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پێشوازیكرد له‌ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالستی دیموكراتى كوردستان.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مینداری یه‌كگرتوو رایگه‌یاند پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ره‌و ئاشته‌وایی هه‌نگاو بنێن و ناكرێ چیتر دۆخی خه‌ڵك خراپتر بێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، “پێویسته‌ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌مه‌ زیاتر نه‌بنه‌ قوربانی”.

لەلایەن خۆشەیەوە سکرتێری حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان هەوڵەکانی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی بە گرنگ وەسفکردو باسی لەوەشکرد کە لەگەڵ گرژبونی باردوخەکە لە رابردوو وە لە ئێستاشدا مامۆستا صلاح الدین رۆڵی کاریگەری بینیوە لە خاوبونەوەی گرژییەکان و لێک نزیکردنەوەی لایەنەکان و هیواخوازیش بوو کە هەوڵەکانی ئەمینداری گشتی بەردەوام بێت.

Back to top button