یەكێتی داوایی كردووە تا دوای كۆنگرە پرۆژەكانی چاكسازی حكومەت بوەستێت

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە یەكێتی جگە لە هەوڵەكانی بۆ فەشەڵ پێ هێنانی پرۆژەی چاكسازی، دواجار هاتۆتە ئەو داوایەی كە داوایی كردووە پرۆژەی چاكسازی تا كۆتایی كۆنگرەی یەكێتی بوەستێت ، چونكە كاریگەری لەسەر كۆنگرە دەكات”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاندووە، تیمی دانووستانی یەكێتی لە دانووستاندن دا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایەكی فەرمی لە حكومەت كردووە كە پرۆژەكانی چاكسازی بوەستێنرێت تا دوای كۆنگرە چونكە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر كۆنگرە دەكات”.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵام داواكاریەكەی یەكێتی نەداوەتەوە، هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە، لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتەواوی دیراسەی تەواوی ئەو پرۆژە و هەنگاوانەی چاكسازی و بنە بڕ كردنی و چاودێری لێژنەكانی دژە گەندەڵی دەكات، لە تەواو بوونی تەواوی كارەكاندا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە چاكسازیەكی بەرفرەوانی  لەسەر ئاستی سێكتەرە جیاوازەكان دەكات”.

سەرچاوەكەی دەزگایی میدیایی خواكوڕك راشی گەیاند بەشێك لە ناو گۆڕانیش دژی پرۆژەی چاكسازین، بەڵام بەهۆی داواكاریە زۆرەكانی خەڵك بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەی چاكسازی گۆڕانكاریەكان، كەس جورئەتی بەئاشكرا دژایەتی كردنی نیە”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان وابریارە لەماوەیەكی كەمدا كۆمەڵێك پرۆژەی چاكسازی بەرفرەوان و رێكخستنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بباتە بواری جێبەجێ كردن”.

هەر لەو باریەوە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندووە، كە لەنزیكترین كاتدا حكومەتی پرۆژەی جێبەجێ كردنی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازات و بە هەدەر دانی پارە بنێرێت بۆ پەرلەمان و بۆ بریار دان لەسەری.

Back to top button