دواین زانیاری لەبارەی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق
بەگوێرەی زانیاریەكان، پرۆژە یاسایی بودجە بە داواكاریەكانی كوردەوە وابریارە لەم هەفتەیەی داهاتوو رەوانەی پەرلەمانی عێراق بكرێت”.
سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد، بەهۆی خۆپێشاندانەكانی ناوەراست و باشووری عێراق پرۆژەی یاسایی بودجە بۆ ساڵی داهاتوو دوا كەوتووە، بەڵام وابریارە حكومەتی عێراق لە هەفتەی داهاتوو رەوانەی پەرلەمانی بكات، بەگوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوەكەی دەزگای میدیایی خواكوڕك، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دوو تیمی سیاسی و هونەری بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەشدارە،
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان وابریارە دوای پرۆژەی حكومەتی عێراق هەرێمی كوردستان داواكاریەكانی كورد بخاتە نێو گفتوگۆوە، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەك پێكهێنراوە، بەڵام تەواوی داواكاریەكان لە پرۆژە بودجەی ساڵی داهاتوو، جێبەجێ بكرێت”.