پەكەكە رێگری دەكات لە كردنەوەی دەروازیەكی تری هەرێمی كوردستان و ئێران
لە سێ ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران بریاریان داوە لەسەر كردنەوەی دەروازەیەك لە كێلەشین بەڵام بەهۆی رێگریەكانی پەكەكە و خراپی دۆخی ئەمنی لەم سنورە، تاوەكو ئێستا ئەم دەروازیە نەكراوەتەوە، كە دەبێتە هۆكاری بەسەدان هەڵی كار بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە”.
لەو بارەیەوە كرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاندووە” له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران ماوه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازەیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌رمیی له كێله‌شین له سنووری (شنۆ و سیده‌كان) سه‌ر به قه‌زاى سۆرانی هەرێمی كوردستان رێك كه‌وتین”.
هەروەها قایمقامی سۆران دەشلێـ”كۆماری ئیسلامیی ئێران كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی خستبووه پلانی بودجه‌ی ساڵی 2017ی وڵاته‌كه‌ی، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێکارێکمان خستووه‌ته به‌ر و ئاماده‌كاریی خۆمان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام به‌هۆی خراپیى بارى ئه‌منیى سنووره‌كه و بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) له‌م ناوچه سنوورییانه‌دا، کە تا ئێستا به‌ربه‌ستى سه‌ره‌كى بوونه له‌به‌رده‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازه‌یه، بۆیە مەرزەکە نەکراوەتەوە”.
كرمانج عزەت هەروەها دەشلێـ”سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه و گرفتانه، هێشتا ئومێدێك هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه له كێله‌شین و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن، چونكه كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه گرنگى و تایبه‌تمه‌ندیى زۆرى له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ى ئابووریى وڵات و ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه و پته‌وكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى هه‌یه“.