میراتەكەی دابەشی سەر كورەكانی دەكرێت.. بزانە پارەی بنەماڵەی تاڵەبانی چەندە
بەهۆی ناكۆكی نێو ماڵی یەكێتی و نزیك بوونەوەی كۆنگرە باڵە دژەكانی ناو یەكێتی زانیاری لەدژی یەك بڵاو دەكەنەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بۆ دەزگایی میدیای خواكوڕك نێردراوە، میراتی خاتوو هرۆ و مام جەلال 7 ملیار دۆلارە كە وابریارە بخرێتە سەر ناوی بافل و قوباد تاڵەبانی”.
سەرچاوەیەكی نێو باڵە ناكۆكەكانی ناو یەكێتی میراتی بنەماڵەی تاڵەبانی و خاتوو هێرۆ ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، كە بەهۆی سەختی نەخۆشیەكەی خاتوو هێرۆ 10 پارێزەر راسپێردراون بۆ دابەشكاری میراتەكە كە لە شەش وڵاتی بیانی و ناوچەیی موڵكیان هەیە”.
سەرچاوەكە راشی گەیاندووە” ماوەی مانگێكە بەهۆی سەختی نەخۆشیە درێژخایەنەكەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دە پارێزەر راسپێردراون كە موڵكەكانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و تاڵەبانی بدرێتە هەر یەكە لە بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی كە لەم وڵاتانەدان، لەوانە موڵكیان هەیە لە ئەڵمانیا و بەریتانیا و 6 وڵاتی عەرەبی و ئیسپانیا و ئیمارات”.
سەرچاوەكە دەشلێـ” باس لەوەش دەكات كە زۆرینەی موڵكەكانی ئەم بنەماڵەیە لە ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیپانیا و ئیماراتە، دەشلێت” مەزندە دەكرێت ئەم بنەماڵەیە خاوەنی 7 ملیار دۆلار بن”.