ئالا تالەبانی ئەگەر بافێل تالەبانی نەتوانێـت خۆی بەر بژێر بکات بۆ سکرتێری یەکێتی من خۆمم هەڵدەبژێرم پێویستە ئەو پۆستە لە دەستی بنەماڵەی تالەبانی بێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ کۆنفرانسە ناوخۆیەکانی یەکێتی بۆ ئامادەکاری کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەستی پێکرد, کۆنفرانسەکە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە تا ئێستا ئەو حزبە نەگەیشتۆتە رێگا چارەیەک بۆ چۆنیەتی دەست نیشانکردن و هەلبژاردنی سکرتێری یەکێتی, ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆسرەت رەسول جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی خواستی خۆ بەربژێر بوونی بۆ پۆستی سکرتێری یەکێتی نەشاردۆتەوە, ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت پێویستە ئەو پۆستە لە دەستیی بنەمالەی تالەبانی بێت.
ئاڵاتالەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكتی لە میانەی بانگەشە كردن و هەولدان بۆ كۆكردنەوەی دەنگ بۆ نوێنەرە دلخوساتەكانی خۆ لە كۆنفرانسی جومگەكانی خوارووی حزب لە شاری كفری ئەمڕۆ بە لایەنگرانی راگەیاندووە كە, پێویستە پۆستی سكرتێری یەكێتی لە دەستی بنەمالەی تالەبانی بێت.
ئەو سەركردەیەی یەكێتی دەشڵێت ئێمە هیوا خوازین كە بافێل تالەبانی بۆ پۆستی سكرتێر خۆی هەلبژێرێت ئەگەر بەراستی ئەو ترسی لەوەی هەیە خۆی كاندید بكات ئەوا بە بێ دوودڵی من ئامادەم خۆم بۆ پۆستی یكرتێری گشتی یەكێتی هەلبژێرم.
ئاڵا تالەبانی گوتیشی: ژینگەی یەكێتی بەداخەوە بە جۆرێكە كە پێویستی بە كەسایەتیەكی بەهێز هەیە كە هەموو لایەنەكان لە ژێر چەپكە گولەكەی مام كۆ بكاتەوە, بە دڵنیایەوە ئەو توانایە لە خۆمدا دەبینم.