سوپا سالاری ئەمریكا بۆ وڵاتانی كەنداو: كاتیەتی و خۆتان ئامادە بكەن بۆ رووبەروو بوونەوەی ئێران
لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی ئێران, ئەمریكا داوا لە وڵاتانی كەنداو دەكات تواناكانیان یەك بخەن, سوپا ساڵاری ئەو وڵاتەش داوا دەكات ئامادەكاری بكەن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئێران
دەیڤید گۆڵدفین، سوپاسالاری هێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاگەیاندووە كە لە دووبەی كۆنفرانسێكمان بۆ وڵاتانی كەنداو هەبوو هەروەها گوتیشی كاتێك فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ئێرانەوە هەڵدەفڕێت یانیش مووشەكێك لەو وڵاتەوە هەڵدەدرێت، ئەو كات كاتێكی گونجاونییە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی رابردوو، كاتی گونجاو ئێستایە كە رووبەرووی ببینەوە.
هەروەها سوپا ساڵاری ئەمریكا گوتیشی هیچ وڵاتێك پێداویستی تەواوی نییە بۆ ئەوەی بتوانێت بەتەنیا بەرگری پێ لەخۆی بكات، بەڵام ئێمە بەیەكەوە هەموو ئەو پێداویستییانەمان هەیە، كە بە شێوەی بە كۆمەڵ بەرگری پێ لە خۆ بكەین”.