تەقینەوەیەک لە حەلەب کوژراوی لێ کەوتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-80.jpg)
چاودێری مافی مرۆڤی سووری و وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایانگەیاند ، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە شاری ئەلباب لە پارێزگای حەلەبی سووریا کە لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی سەر بە تورکیایە ١٢ کەس کوژران و چەند کەسێکیش بریندار بوون .
ئاسۆشیتێدپرێس دەنووسێت ئەو تەقینەوە لە شوێنێکی پڕحەشیمەت رووی داوەو تا ئێستاش هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوەی وە ئەستۆ نەگرتووە .
ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری تورکیا هێزەکانی ( ی پەگە ) بە تاونباری سەرەکی دەزانێت