بەرپرسانی عێراقی : خۆپیشاندەران رۆژ بە رۆژ لە ناوچەی سەوز نزیک دەبنەوە .
بەرپرسانی ئەمنی و پزشکی عێراق باس لەوە دەکەن خۆپیشاندەرانی ناڕازی عێراقی رۆژ بەرۆژ لە ناوچەی سەوزی بەغدا نزیک دەبنەوە .
ئاسۆشیتێدپرێس لەمبارەوە دەنووسێت ، ئەو بەرپرسە عێراقیانە ڕایانگەیاندووە خۆپیشاندەران توانیویانە فلکەی ئیسراتژی ( خەلانی ) و بەشێک لە پەردی ( سنک ) کە دەچێتەوە سەر فلکەی سەوز بگرنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان .
ناوچەی سەوز شوێنی پەرلەمان و چەندین باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانییە .
ئەو بەرپرسە عێراقیانە بێ ئەوەی ناوی خۆیان ئاشکرا کەن ڕایانگەیاندووە ، شەوێ ڕابردوو تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک مەیدانی ( تەحریر ) کە ناوەندی خۆپیشاندەرانی بەغدایە بوو بە هۆی کوژرانی ٣ کەس و بریندار بوونی ١٨ کەس .