وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 13/12/2016 وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦دا بە بەھای زیاتر لە ٦٣٦ ملیۆن دۆلار نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیھان، ھەناردەکردووە”.

له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، “وەزارەتەكەیان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە (16) ملیۆن و (766) هەزار و (536) بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە، و کۆی بەرھەمی نەوتی حکوومەتی ھەرێم ١٩ ملیۆن و ٣٦ ھەزار و ٢٠٣ بەرمیل بووە”.

به‌پێی زانیاریه‌كانی نێو راگه‌یانراوه‌كه‌، “تێکڕای بەرھەمی رۆژانەی نەوت ٦١٤ ھەزار و ٧١ بەرمیل بووە. ھەر بەرمیلێک لەو نەوتەی لە بەندەری جەیھانەوە رەوانەکراوە بە ٣٩ دۆلار و ٣٢ سەنت فرۆشراوە”.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، “لەماوەی ئەو مانگەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەداھاتی نەوت ٤١٦ ملیۆن و ٥١١ ھەزار و ٥٩٨ دۆلاری دەستکەوتووە و ٢١٩ ملیۆن و ٨٥٣ ھەزار و ٢١٢ دۆلاری داوەتە کۆمپانیاکانی نەوت و خەرجییەکان”.

Back to top button