دستڕێژی فیشەک لە کفری کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-82.jpg)
بە پێی ئەو هەواڵانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ئەـمرۆ ئێوارێ لە ناحیەی سەرقەڵای سەر بە قەزای کفری بە هۆی دەستڕێژی فیشەک چووارکەس بریندار بوون و یەک لە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەست داوە .
موقهدهم عهلی جهمال قهدووری، گوتهبێژی پۆلیسی گهرمیان رایگهیاند، لە مبارەوە بۆ میدیاکانی ئاشکرا کردووە لە دوای ئەوەی بریندارەکان گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار ، یەک لە بریندارەکان لەوێ گیانی لە دەست داوە .
هاکات موقەدەم عەلی دەڵێت بۆ چارەسەری خێرا دوو لە بریندارەکان ڕەوانەی سلێمانی کراون و کوژراوەکەش ناوی سامان محەممەد ئیبراهیم ە لە دایک بووی ١٩٨٠ یە .
گووتەبێژی پۆلیس هەروەها دەڵێت بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کێشەکە ، کێشەی کۆمەڵایەتیەو تا ئێستاش فەرمانی دەستگیر کردن بۆ چەند کەسێک دەرچووە .