ڤیدیۆ (خۆپیشاندانەکانی مەریوان کوژراوو برینداری لێکەوتەوە )

٥ کوژراوو دەیان بریندار ئەنجامی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکانی شاری مەریوان بوون

بر پێی هەواڵەکانی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە . لە دووای ئەوەی  ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ گران بوونی نرخی بەنزین بەرەوە ئاراستەیەکی سیاسی گۆڕدرا ، هێزەکانی ئینتیزامی ئێران هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی فیشەک وڵامی خەڵکی وەزاڵەهاتووی مەریوانیان دایەوە .

 

سەرچاوە هەواڵەیەکان  لە نەخۆشخانەکانەوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕکیان ڕاگەیاندووە ، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ٥ کوژراوو دەیان بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان .

 

شایەتحاڵانیش پێیان وایە بریندارەکان زۆر لەو ڕێژە زیاترن ، بەڵام لە ترسی دەست بەسەرکران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە چوون بۆ نەخۆشخانەکان خۆ دەبوێرن .

 

 

https://www.facebook.com/Hengaw.Kurdi/videos/427653784815914/?t=5

Back to top button