مەسرور بارزانی : شانازی بە گەلەکەمەوە دەکەم ( ڤیدیۆ )

 

لە رۆژی جیهانی لێبوردەیی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنووسێت شانازی بەو گەلەوە دەکەم کە هیچکات درێغی نەکردووە لە پەنادانی لێقەوماوان و ئەوانەی وا لە ڕەوشێکی خراپدابوون .

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم تویتەدا هاوکات سوپاسی ئەو خۆبەخشانەو ئەو ڕێکخراوە مرۆییانە دەکات و دەڵێت ئەوان شان بە شانی ئێمە بوون بۆ خزمەت کردن ،بۆیە توانیومانە سەر کەوین لەو ئەرکە مرۆڤدۆستیەدا .

 

لە بەشێکی تری تویتەکەدا روو لە کۆمەڵگای نێوە دەوڵەتی دەکات و دەڵێت پێویستە ئەوان هاوکاری زیاتری ئێمە بکەن بۆ ئەو ئەرکەی لە ئەستۆمان گرتووە .

بە ئاوارەکانی سەردەمی شەڕی داعش و ئێستاوە زیاتر لە ٣ ملیۆن ١٠٠ هەزار کەس روویان لە هەرێمی کوردستان کردووەو تەیدا پارێزراو بوون .

 

 

Back to top button