ئەنتەرنێت لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران وەستاوە

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک گەیشتووە لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی ئێراندا ئەنتەرنێت بە تەواوی پچڕاوە یان بە ڕادەیەک خاو بۆتەوە کەڵکی کارپێکردنی نەماوە .

 

ئەم پچڕان و خاوبوونەوە بە تایبەت لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە بە کاتی ئێران رووی داوە ، بەجۆرێک کە لە ئیستادا زۆربەی ماڵپەڕە کوردی و فارسیەکانیش لە ئێران ناکرێنەوە .

 

هەرلەمبارەوە ناوەندی چاوەدێری ئەنتەرنەتی جیهانی ناسراو بە ( نێت بلاک ) کە چاوەدێری کێشەو پچڕانی ئەنتەرنێت دەکات دەنووسێت لە گەڵ پچڕانی ئەنتەرنێت تۆڕەکانی تەلەوفۆنی ( هەمراهی ئەوەڵ ، رایتەل ، و ئێرانسێل ، لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارەوە لە کار کەوتوون .

 

بە گشتی لە دووای ئەو ڕێکارەی حکومەتی ئێران کە پەی وایە بەم شێوە ناکرێت هەواڵ و زانیاری خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی ئێران بگاتەوە بە سۆشیاڵ میدیا ، هەموو تۆڕەکان ڕاگیراون .

Back to top button