خـامەنـەئی خۆپیشاندەرە ئێرانیەکانی بە ئاژاوەگێر و تێکدەر ناوزەندکرد و دوژمنەکانی بە هاندانیان توومەتبار کرد

ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئی ئەمڕۆ یەك شەممە خۆپیشاندەرە ئێرانیەکان ئەوانەی ناڕەزایـیان دەربڕی بەهۆی بەرزبوونەوەی نڕخی سووتەمەنی بە تێکدەر و ئاژاوەگێر ناوزەندکرد و دوژمنە بیانیەکانی توومەتبار کرد بە هاندانی خۆپیشاندەران و لە لێدوانێکی بۆ کەناڵە فەرمیەکانی ئێران خامەنەئی گوتی کرداری تێکدەرانە لە لایەن دوژمنانی کۆماری ئیسلامی پشتگیری دەکرێ.

هەروەها گوتی بڕیاری بەرزبوونەوەی نـڕخی سووتەمەنی بێگـومان وادەکات هەندی لە هاوڵاتیان تووشی نیگەرانی بـبن بەڵام ئەم بڕیارە شارەزایـانی ئەم بواری دەنگیان پێ داوە و دەبێ پشتگیری بکرێت و کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێری و ئاگر هەڵگیرساندن گەلەکەمان نایکات بەڵکو نەیاران و ناحەزان بەدوای ئەم کارەن و هەمیشە یـاسـا شکـێـنـن.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button