مەنسور بارزانی:ئەو كەسانەی دەڵێن پێشمەرگە میلیشاییە بەكرێگیراون
خواكوڕك
فەرماندەی لەشكرت تایبەتی یەك و گوڵان، رایدەگەێنێت، ھاتووین پاڵپشتی لە سكاڵای وەزارەتی پێشمەرگە بكەین، و دەلێت ھەڕەشەم لە ھیچ كەس نەكردووە، من ئەو رۆژە كە لەگەڵ خەڵك دژ بە گوتەكانی ئەو پەرلەمانتارە ھاتوومەتە سەر شەقام وەك كوڕی سەرۆك نەھاتووم، بەڵكو وەك پێشمەرگەیەكی ئەم خاكە ھاتووم و ھیچ ھەڕەشەیەكم نەكردووە،
هەروەها فەرماندەی هێزی پێشمەرگە مەسرور بارزانی دەلێت، ئێمە یاسا و دادگامان ھەیە و داوامان لە داواكاری گشتی كردووە و سكاڵای یاسای تۆماربكرێت، بۆ ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە بێت پاكانەی خۆیی جێگیر بكاتە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو عەرەبییەكەی بەھێزە و كوردییەكەی لە بیرچووە وا تێگەیشتووە كە من ھەڕەشەم كردووە، من ھەڕەشەم نەكردووە و ھەڕەشەش ناكەم ئێمە فێری ھەڕەشە نین، بەڵكو لە رێگەی یاساوە سكاڵا تۆمار دەكەین”.
مەنسور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو: “، پێشمەرگە پارێزەری وڵاتە و فرمێسكی دایكی شەھیدانە، خانەوادەی شەھیدان تاجی سەری كورد و كوردستانن”.