هەسەدە ئەم ناوچەیە بۆ هێزەكانی روسیا و حكومەتی سوریا چۆڵ دەكات

هێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە بەپێی رێککەوتنێك شارۆچکەی تل تەمر رادەستی هێزەکانی رووسیا دەکەن.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە گوێرەی رێککەوتن لەگەڵ رووسیا و حکومەتی سوریا، شارۆچکەی تل تەمر رادەستی هێزەکانی رووسیا دەکات.

بەگوێرەی رێککەوتنەکەش هێزەکانی رووسیا و حکومەتی سوریا لە شارۆچکەی تل تەمر بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش لە دەوروبەری تل تەمرەوە تا سنووری سەرێکانی دەکشێنەوە.

Back to top button