کـۆبانی لە نیگەرانی دایە .. چارەنووسی شارەکە لە نێوان ئەنقەرە و مۆسکو

 

تــورکیا چارەنووسی شاری کۆبانی لە سوریا دەخاتە مەترسیەوە لە دوای لێدوانەکانی ئەردۆگان پێش چەند ڕۆژێك و لەکاتی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن کە گوتی ” ئەنقەرە هەموو ئارمانجەکەی بەدی نەهات ” هـەر چەندە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورەی ئەنجام دا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە 9 ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ولە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لە واشنتۆن ئەردۆگان گوتی ناوچەی ئارام لە سەرێ کانیەوە تـا جرابلس درێـژی هەیە بەڵام ڕوونی نەکردەوە چارەنووسی شاری کۆبانی چۆن دەبێت کە دەکەوێتە نێوان ئەم دوو ناوچەیە لە نزیك سنووری تورکیا

لەلایەکی دیکەوە بڵاوبوونەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە بنکەی فڕۆکەخانەی سرین لە دەورووبەری شارەکە بووە جێ نیگەرانی و لەم بارەیەوە عەهەد هندی کە شرۆڤەکارێکی سیاسی سوریە و دانیشتووی واشنتۆنە گوتی ڕوسیا لاری نیـە لە ڕوودانی هەر گۆڕانکاریەك لە دیموگرافیای شاری کۆبانی بەڵکو بە پێچەوانەوە مۆسکۆ ئەم سیناریۆیەی پەسند دەکات بۆ ســزا دانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دامەزراندنی کەمەر بەندێکی توندڕەو بۆ ئەوەی کوردەکانی تورکیا و سوریا لەیەك جیا بکاتەوە

سەرچاوە : العربیە نێت

Back to top button