ئەمریکا پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ئێرانین ئەو رژێمە گەندەلە دەبێت بڕوخێت
دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی تەواوی شارەکانی ئێرانی گرتەوە ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەگەڵ داخوازی خۆپیشندەرانین، هاوکات گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ خۆپیشاندانەكانی ئێرانییەكان دەربڕی و رژێمی ئێرانیش بە گەندەڵ وەسفدەكات.
مۆرگان ئۆرتاگۆس گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تویتەرەوە بڵاویكردەوە “واشنتۆن پشتگیریی گەلی ئێران دەكات كە نەهامەتییەكانی درێژەیان كێشاوە و ناڕازییە لە دوایین زوڵمی ئەو رژێمە گەندەڵەی لەسەر دەسەڵاتە هەروەها ئیدانەی بچڕاندنی هێڵەكانی ئینتەرنێتیش دەكات و بە دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێت “وازیان لێبێنە با قسە بكەن”.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تویتێكی لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئێران بڵاوكردوەتەوە و پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ خۆپیشاندان دەربڕیوە.