وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
بەمەبەست پێدانی روونکردنەوە لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ۲۰۲۰ و چەند پرسیارێکی
پەیوەست بە مووچە و بودجەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەمالپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە: بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ پرسیارکردنە دەربارەی پرسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق و پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢ی عێراق و هەروەها مووچەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان.
بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ۲۰۲۰ـی بۆ پەرلەمان ناردووە و پشکی هەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر کراوە.