نووسینگەی سەرۆکی حکومەت روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو نووسینگەی سەرۆکی حکومەت روونکردنەوەیەک لە بارەی هەواڵەکە بڵاودەکاتەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت جەخت دەکاتەوە کە سەرلەبەری هەواڵی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ڕەت دەکەنەوە و رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرنە بەر.

 دەقی ڕوونکردنەوەکەی نووسینگەی  سەرۆکی حکومەت.

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا ، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو. بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە، ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و ، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر.

نووسینگەی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2019/11/17

Back to top button