قایمقامی خورماتوو ڕای‌کرد
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی خیانه‌تی یه‌كێـی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووك و به‌شێكی گه‌روه‌ی خاكی خوردستان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا، پارێزگار و قایمه قایم به‌سه‌ر شاره‌كاندا سه‌پێندران، هه‌ر به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی قایمقامێك به‌سه‌ر قه‌زای خورماتوودا سه‌پێندرا، به‌ڵام بیست رۆژه قایمقامه سه‌پێندراوه‌كه رای كردووه.
عیماد جەمیل، سكرتێری قایمقامی سەپێندراوی خورماتوو له باره‌ی راكردنی قایمقام رایگه‌یاندووه : ” قایمقامی قه‌زای خورماتوو بۆماوه‌ی 15ـ رۆژ مۆله‌تی وه‌رگرت به‌ڵام ئێستا مۆله‌ته‌كه‌ی ته‌واو بووه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ی و هۆكاره‌كه‌شی نازاندرێت بۆچی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت ناشزانین له كوێیه.
هه‌روه‌ها سكرتێره‌كه گوتیشی: له ئێستادا لە شوێنەكەی قایمقام تالیب محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ دانراوە بۆ ڕاییكردنی كارەكانی قایمقامییەت”.
هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی كه قایمقامی سه‌پێندراوی خورماتوو فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه به هۆی گه‌نده‌لی بۆیه، رایكردووه.
شایه‌نی باسه حەسەن زەینئەلعابدین، قایمقامی سەپێندراوی خورماتوو كە سەر بە میلیشیاكانی حەشدی توركمانییە، دوای خیانه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌ر قه‌زای خورماتوودا وه‌ك قایمقم سه‌پێندراوه.