پەرلەمانی کوردستان لە بارەی یاسای پارستنی ماف و ئەرکی نەخۆش کودەبێتەوە

 

سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
دوای ئەوەی لێژنەی یاسایی پڕۆژە یاسایی پاراستنی مافی نەخۆش ئامادەکرد، بڕیارە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژەیاساکە بکرێت.

لەو بارەیەوە خەدیجە عومەر مزووری، ئەندامی لێژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان رایگەیاندووە، بەمەبەستی پاراستنی ماف و ئەرکی نەخۆش پڕۆژەیاسایەک ئامادەکراو سبەی دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠١٩، لێژنەکەیان کۆ دەبێتەوە و راپۆرت لەسەر پێشنیازی یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەنووسێت و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکات.

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی ” تا ئێستا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری خۆی لەبارەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە نەداوە، بەڵام پێدەچێت رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمان کۆ ببێتەوە”.

Back to top button