دوای كوژرانی نزیك سه‌د خۆپیشانده‌ر ئێران هێزه‌كانی ئه‌منی و سوپای خسته ئاماده‌باشی
دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی ئێران به هۆی خراپی بژێوی هاوڵاتیان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، میدیاكانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نن به هۆی خۆپیشاندانه‌كان نزیك به سه‌د كه‌س كوژراوه‌و به سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بووه هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه تا ئێستا 100 بانك له‌و وڵاته تاڵانكراون و سوتێندراو‌ن وه‌زیری ناوخۆی ئێرانیش رایده‌گه‌یێنێت كه هێزه ئه‌منیه‌كان جوله‌یان پێده‌كرێت.
عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی وه‌زیری ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاندووه بۆ پاراستنی ئارامی وڵات هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌خرێنه ئاماده‌باشی و جووڵه‌یان پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو خۆپێشانده‌ران به هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین، زیان به موڵكی گشتی بگه‌یه‌نن .
ماوه‌ی سێ ڕۆژه خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌هۆی بڕیاری گرانبوونی نرخی به‌نزین بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌ی نرخی پێشووی، ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای خراپی باری ئابووری كه به به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه فشاری زیاتر ده‌خرێته سه‌ر ئێران .