له ئیتڵاعاتی ئیرانه‌وه په‌یامێك بۆ میدیاكانی سلێمانی: به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌واڵ له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران بڵاو نه‌كرێته‌وه
دوای دوو رۆژ له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوژرانی نزیك سه‌د خۆپیشانده‌ر و بریندار بوونی هه‌زارانی دیكه، هاوكات سوتاندنی 100 بانك و خنكانی هاتوو چۆ له زۆره‌به‌ی شاره‌كان به هۆی داخستنی رێگاكان و جولانی سوپا دژ به خۆپیشانده‌ران حكومه‌تی ئێرانی ناچار كردووه چه‌ند ده‌ست پێشخه‌ریه‌ك به ئاراسته‌ی هاوكاری كردنی هه‌ژارانی ئه‌و وڵاته بكات كه‌چی میدیاكانی سلێمانی ئاماده نین هیچ هه‌والێك له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه.
رووداوكانی دوو رۆژی رابردووی ئێران بووه‌ته جێگای سه‌رنجی میدیا و ناوه‌نده سیاسیه‌كانی جیهان و به به‌رده‌وامی چاوی میدیاكانی له‌سه‌ره كه‌چی میدیاكانی سلێمانی ئاماده نین هیچ هه‌والێك له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و ته‌نانه‌ت به بچوكترین هه‌واڵ ئاماه ژه كوژرانی 20 خۆپیشانده‌ر و له سێداره‌دانی 15ـی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن.
چاودێرێكی سیاسیش ده‌نوسێت میدیاكانی سلێمانی به‌و بێده‌نگیه‌یان دانیان به‌و راستیه دانا كه سه‌رچاوه‌ی ماددیان له ئێرانه‌وه یه‌و هاوكات به ئیعازی ئێران ده‌جولێندرێن، ئه‌و چاودێره ده‌شنوسێت با به‌یه‌كه‌وه له میدیاكانی سلێمانی بڕوانین ئه‌ركی بچوككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان پێسپێردراوه، به شێوه‌یه‌ك هه‌واڵ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان زۆر ئاساین كه‌چی له 72 كاتژمێری رابردوو نزیك به 100 كه‌س كوژراوه به سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌و چاودێره ده‌شنوسێت له میدیاكانی سلێمانی هه‌واڵ له باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڤه‌یه، به‌ڵایدا ناچن، ئه‌گینا كه‌م نیه كه شه‌وی رابردوو 15 لاوی كورد له سنه‌و مه‌ریوان و ئورمیه له سێداره دراون، كه‌م نیه به سه‌دان كه‌س له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كوژرێن، له كۆتایشدا ئه‌و چاودێره نوسیویه‌تی ویژدان به پاره فرۆشراوه ئه‌وێ بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ویژدان و خاك و نه‌ته‌وه‌یه.