ئەمریکا : دابین کردنی ئەنتەرنێتی ئێرانیەکان لە بەرنامەمان دایە

 

لە دووای ئەوەی دەسەڵاتی ئێران بۆ رێگری لە پەرە ئەستاندنی خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی ئێران و هەروەها ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان بۆ جیهانی دەرەوە ئەنتەرنێتی زۆربەی شارەکانی وەستاند ، ئەمریکا بەڵێنی دەدات بۆ دابینکردنی  ئەنتەرنێت بۆ ئێرانیەکان .

 

لەمبارەوە ریچارد گرینیل، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌ڵمانیا گووتی ، ئەمریکا تەکنەلۆژیایەکی هێندە بەهێزی لەبەر دەستە بۆ دابین کردنی ئەنتەرنەتی ئێرانیەکان ، ڕەنگە لە خەیاڵی کەسدا نەگونجابێت ، بۆیە لەسەر ئەمریکا و ئەورووپا وەک ئەرکێکی سەرەکی دەبێت ئەژمار بکرێت .

 

Back to top button