فرانس فتبۆڵ باشترین یاریزانی 2016 دیاری ده‌كات

خواكوڕك

رۆژی دووشه‌ممه‌ 12/12/2016 گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسی ناوی ئەو یاریزانەی ئاشكراكرد، كە بووە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر و باشترین یاریزانی جیهان، كە بەدەنگدانی رۆژنامەنووسان هەڵبژێراوە.

رۆناڵدۆ توانی لەنێوان 30 یاریزانی پاڵێوراو لەسەرتاسەری جیهان بۆ چوارەمجار خەڵاتی باڵۆن دۆڕ بباتەوە و نزیك بێتەوە لە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كە تا ئێستا بەیەكەم یاریزان دادەنرێ پێنچ جار خەڵاتەكەی بردبێتەوە.

به‌پێ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری ریاڵ مەدریدو براوەی خەڵاتەكە 745 دەنگی بەدەستهێناوەو لەبەرانبەردا لیۆنیل میسی ركابەری 316 دەنگی بەدەستهێناوە.

 

رۆناڵدۆ

Back to top button