عێراق لە وەزارەتەکانیدا گۆڕانکاری دەکات

 

سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەێنێت کابینەکەی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی گۆڕانکاری بە سەردا دێت .

 

ئەمڕۆ سەعد حەدیسی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی ، ئاڵ و گۆڕەکانی کابینە لە وەزارەتەکانی خزمەتگوزاری و ئابوریدا دەبێت .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا حەدیسی گووتی لە ئێستادا عادل عەبدولمەهدی سەرقاڵی هەڵبژاردنی ناوی پاڵێوراوانە و بە نیازیشە کەسانێک هەڵبژێرێت دوور بن لە لایەنە سیاسیەکان و کۆتلەکان ، واتە کەسانێکی ئاکادیمی و شارەزا بن .

 

لە کۆتایشدا دەڵێت لە دووای ئاشکرا بوونی ناوەکان ، بە پێی یاسا بۆ پەسەند کردن ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت .

Back to top button