ئەمریکا پچڕانی ئەنتەرنێت لە ناو ئێراندا بە توندی مەحکوم دەکات

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پچڕانی خەتی ئەنتەرنێت لە ئێران بە پێشێل کردنی ماف و ئازادی تاک  دەزانێت و بە توندی مەحکومی دەکات .

 

مۆرگێن ئۆرتێکاس لە تویتێکدا دەنووسێت ، ئەمریکا پشتیوانی گەلانی بەشمەینەتی ئێرانە ، لە ئێستادا ئەوان لە دژی ناعەداڵەتی حکومەتێکی گەندەڵ ڕاپەڕیون .

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا دەڵێت ، ئێمە پچڕانی ئەنتەرنێت لە ناو ئێراندا مەحکوم دەکەیین ، هاوکات داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەکات لێبگەڕێن خەڵک قسەی خۆیان بکەن .

 

Back to top button