قەتەر ئاگاداری هێرشی ئێران بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان بووە

 

دەزگا ئەمنیەکانی رۆژئاوایی ڕایانگەیاندووە ، قەتەر ئاگاداری بڕیاری ئێران بووە بۆ هێرشکردنە سەر نەوت هەڵگرەکان لە دەریای عەممان لە مانگی مای دا ، بەڵام ئەو زانیاریەی نەگەیاندۆتە هاوپەیمانانی رۆژئاوایی خۆی .

 

کەناڵی فۆکس نیوز ، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دەڵێت سەرچاوەی زانیاریەکە لە لایەن دەزگایەکی ئەمنی رۆژئاواییەوە پێیان گەیشتووە .

 

هێزی دەریایی سوپای قودسی ئێران بەرپرسی سەرەکی هێرشی ١٢ ی مانگی ( مەی ) ە بۆ سەر دوو نەوت هەڵگری سعوودی و یەک نەرویجی و ئیماراتی لە کەنارئاوەکانی فجیرە .

 

ئەو کەناڵە لە درێژەدا گووتی ئێران و قەتەر بە هاوکاری یەکتر و ئاگاداری تەواو ئەم هێرشانەیان ئەنجام داوە ، ئەو هێرشانە لە کاتێکدا ڕوویان دا کە گوشاری گەمارۆ نەوتیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رووی لە زیاد بوون کرد ، هەفتەیەکیش دوای رووداوەکە بەرپرسانی ئەمریکی ئێرانیان بە تاوانباری سەرەکی ناساند .

Back to top button