هەولێر و بەغدا دەست دەکەنەوە بە گفتوگۆکانیان

 

خۆپیشاندانەکان لە عێراق بڕیارەکانی مانگی ڕابردووی پەک خست کە بڕیار بوو لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا پرۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت ، هاوکات بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغداشی دووا خست .

 

لەمبارەوە بڕیاردەری لیژنەی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای  دەکات هەفتەی داهاتوو ئەگەری دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکان لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارادایەو هەردووک لا سەبارەت بەپرسی  بودجە و نەوت  کۆدەبنەوە .

 

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی حکومەتی کوردستان لەمبارەوە گووتی ٣ بژاردە لە ئارا دایە بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر پشکی هەرێمی کوردستان .

Back to top button