ناوچەی سەوزی بەغدا بە دوو مووشەک کرایە ئامانج
ڕاگەیاندنەکانی عێراقی ئاشکرای دەکەن ، ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان ناوچەی سەوزو ناوەڕاستی شاری بەغدا مووشەکباران کران .
یەک لەو مووشەکانە ئاوەکانی دیجلەی پێکاوە و مووشەکێکی تریش لە دوروبەری یاریگایەکی نزیک لە ناوچەی سەوز بە عەزی کەوتووە .
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زیانەکانی ئەم هێرشە مووشەکییە ڕوون نەبۆتەوە .