خۆپیشاندەرانی ئێرانی هێڵە سوورەکانیان بەزاند( ڤیدیۆ )

هێڵە سوورەکانی یاسایی و شەرعی لە ئێراندا دیاری کراون .
بەشێک لەو هێڵە سوورانە ، ئیهانە کردنە بە ئیمامانی شیعە و ڕێبەری دینی ئێران ، ئایەتوڵلا خامنەیی .
واتە ئیهانە کردن و بێڕێزی بە وانە ، بە تاوانی محاڕبە واتە دژایەتی خودا ناوزەد دەکرێت .
بەڵام ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە شاری “ئیسلام شار “سەر بە پارێزگای تاران ، وێنەی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێرانیان ئاگردا و تف بارانیان کرد .
ئەوەش بەزاندنی هێڵە سوورەکان بوو لە لایەن خۆپیشاندەرانی ئێرانەوە .