به‌م شێوازه‌ زەڵاتەی جەرجیر و کاهوو ئامادە بکە

زەڵاتەی جەرجیر و کاهوو، زەڵاتەیەکی بەتام و تەندروستە، دەتوانرێت بەم شێوازە ئامادە بکرێت.
پێداویستیەکان
200 گرام جەرجیر، 200 گرام کاهوو، 3 تەماته، نەعنا، خوێ بەپێی پێویست، 3 کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون، نیو کوپ ئاوی لیمۆ، سیر.
چۆنیەتی ئامادەکردنی
سەرەتا جەرجیر و تەماتە و کاهوو و نەعناکە  تێکەڵ دەکەینە لە قاپێکدا، دواتر سیر و زەیتی زەیتون و خوێ و ئاوی لیمۆکەی تێکەڵ دەکەین، پاشان دەیکەینە سەلاجە تاوەکو سارد بێت، بەم شێوەیە زەڵاتەکە ئامادە دەبێت و دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.
Back to top button